بەشی سیاسەت: پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ئێراندا تەنیا تەکنۆلۆژیایەکی پێشکەوتە نییە، بەڵکوو بۆتە کۆڵەکەی ستراتژیی نیشتمانی. لە دابینکردنی سووتەمەنیی ڕاکتۆرە توێژینەوەییەکان و وزەخانە ناڤۆکییەکان تا تۆکمەی پێگەی ژێئۆپۆلیتیکیی وڵات؛ ئەم تەکنۆلۆژیایە ڕەهەندە سیاسی، زانستی، پیشەسازی و نێودەوڵەتییەکی بەربڵاوی هەیە.
سەرنەخۆنەبوون لە دابینکردنی سووتەمەنیی ڕاکتۆرەکان، وڵات دەخاتە بەردەم ئینتیمای ستراتژیکی بە سەرچاوە بیانییەکان؛ ئینتیمایەک کە دەتوانێ ببێتە هۆی داخران یان دواکەوتنی بەرهەمی ڕادیۆدەرمانی، ئاڵۆزی لە ڕەوتی دەرمانی نەخۆشان و زیانێکی جیدی بە تەندروستیی گشتی. لەمناوە پێشینەی ناڕاستگۆیی هەندێک دەسەڵاتی بیانی لە دابینکردنی سووتەمەنیی ڕاکتۆری تاران، نمونەیەکی بەرچاو لەو زیانپێگەیشتنەیە.
هەر بۆیە ئەو ئەزموونە نیشانی دا کە پشتبەستن بە سەرچاوە بیانییەکان، هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی تەندروستیی گشتیی وڵات.
وزەی سەربەخۆ؛ ئابووریی بەرخۆدان
ئێران بە مەبەستی دابینکردنی پاوەجێی وزە، گەشەی دەفرایەتیی چێکردنی وزەخانەی هێز و سووتەمەنیی ناڤۆکیی لە چوارچێوەی پڕۆژەی ستراتژیکی 20 هەزار مێگاڤاتی خستۆتە ڕۆژەڤەوە و گەیشتن بە سووڕگەی سووتەمەنییە، ئێران لە بواری بەرهەمهێنانی پاوەجێی کارەبای ناڤۆکی دادەنێت و ئەم بابەتە هەم لەباری ئابوورییەوە و هەمیش خەمڵانی سەربەخۆیی وزە و کەمکردنەوەی زیانەکان لە بەرامبەر گەمارۆکاندا زۆر گرنگە.
تەکنۆلۆژیایەک کە توانای چەنەلێدانی بەدواوەیە
پیتاندنی ئۆرانیۆم نە تەنیا دەفرایەتی زانستی، بەڵکوو کێشی سیاسی و ستراتژیکی ئێران بەرز دەکاتەوە. ئەم تەکنۆلۆژیایە ئامرازێکە بۆ ڕێکخستنی هاوکێشە نێودەوڵەتییەکان، بەبێ ئینتیما بە ئەکتەرانی دەستێوەردەر یان میکانیزمە داسەپاوەکان.
بەرگریی تەکنۆلۆژیانە؛ دەسەڵاتی بێ چەک
ئێران بە داڕشتنی سانتریفیوژە پێشکەوتەکان، بەبێ هەنگاونانە ڕکابەریی چەکەمەنی، هاوکێشەی ستراتژیکی ژیرانەی ڕەخساندووە و ئەمجۆرە بەرگریی بەپێچەوانەی بەرگریی سەربازیی کلاسیک، پشتئەستوورە بە تەکنۆلۆژیا، ئاوەزمەندی و شەرعیەتی نێودەوڵەتی؛ سەدێکی نەرم بەڵام پتەو لە بەرامبەر گوشار و هەڕەشەکان.
پەلەی زانستی؛ لە ناڤۆکییەوە تا نانۆ
توانستی ناوخۆیی لە داڕشتنی بەرەی نوێی سانتریفیوژەکان نە تەنیا نیشاندەری پێشکەوتی زانستی، بەڵکوو پاڵنەر و خێراییبەخشی گەشەی پیشەسازیی پێشکەوتەی وەک هەوافەزا، یەلەکترۆنیکی وردبینانە و جیهزاتی پزشکییە. ئەوە هەمان چەمکی سەرڕیژی تەکنۆلۆژیا بۆ کەرتەکانی دیکەی ئابوورییە.
پیشەسازیی وردبینانە، ئابووریی بەرخۆدان
گەشەی پیتاندن بۆتە هۆی سەرهەڵدانی زنجیرەیەک لە پیشەسازیی پێشکەوتەی ناوخۆیی؛ لە مەکینەکاریی وردبینانە و ئالیاژە خۆڕاگرەکان، تا سێنسۆر و سیستەمگەلی کۆنتڕۆڵی پێشکەوتە. ئەم زنجیرە پیشەسازییە، جگە لە تۆکمەی ژێرخانی ناڤۆکی، دەفرایەتی هەناردە و دامەزرانی زانستتەوەریش دەخەمڵێنێت.
شەرعیەتی یاسایی، هەڵوێستی قایم
بەپێی بڕگەی 4ی پەیمانی قەدەغەی پەرەدان بە چەکی ئەتۆمی (NPT)، ئێران مافی بەهرەمەندیی لە تەکنۆلۆژیای پیتاندنی بۆ کاروباری ئاشتیخوازانە هەیە. تاران وێڕای پایبەندی بەو چاودێرییەکانی ئاژانسی، پلانی کاری خۆی بە ڕوونی و لە چوارچیوە یاساییەکاندا بردۆتە پێش.
ئێران؛ نمانەی لۆکاڵیگەری لە جیهانی ئیسلام
پێشکەوتە تەکنۆلۆژییەکانی ئێران لە هەلومەرجی گەمارۆکان، نە تەنیا هێمای بەرخۆدانی نیشتمانی، بەڵکوو نمانەی هاندەرانەیە بۆ وڵاتانی ئیسلامی و ڕوو لە گەشە کە بە دوای گەیشتن بە تەکنۆلۆژیا پێشکەوتەکان بە شێوەی سەربەخۆیانەن.
تۆکمەی پێگەی ژێئۆپۆلیتیکیی ئێران
تەکنۆلۆژیای پیتاندنی ئۆرانیۆم لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا تەنیا پڕۆسەیەکی پیشەسازی یان زانستی نییە، بەڵکوو دیاردەیەکی "چەند ڕەهەندی و ستراتژیکە" کە لە چوارڕێیانی سەربەخۆیی زانستی، ئاسایشی وزە، شەرعییەتی یاسایی و هێزی ژێئۆپۆلیتیکیدا هەڵکەوتووە.
Your Comment